د. ئاڵا فەرەیدون قەفتان: بەرکەوتن بە تیشکی خۆر یەکێکە لە هۆکارەکانی گەورەبوونی کونیلەکانی پێست
سەروەر سالار 04/04/2026
د. ئاڵا فەرەیدون قەفتان، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵ8 سەبارەت بە هۆکار و چارەسەرەکانی گەورەبوونی کونیلەکانی سەر پێست دەڵێت '' کونیلەکانی سەر پێست یەکێکن لە پێکهاتە سروشتییەکانی پێستی مرۆڤ گرنگن بۆ فرمانی چەورییە ڕژێنەکان و ئارەقکردنەوەە کەسەکە، زیادبوونی دەردراو و چەورییەکانی پێست بەهۆی چەند هۆکارێک، دەبنەهۆی گەورەبوونی کونیلەکانی سەر پێست''.
هۆکارەکانی گەورەبوون و فراوان بوونی کونیلەکانی پێست
پزیشکە پسپۆڕەکە دەڵێت گەورەبوون و فراوان بوونی کونیلەکانی پێست چەندین هۆکاری هەیە، لەوانە:
- تەمەن
- بەرکەوتن بە تیشکی خۆر
- بوونی هەندێک نەخۆشی و هۆکاری دیکە
چارەسەرەکانی گەورەبوونی کونیلەکانی پێست
پزیشکەکە چەند خاڵێک بۆ چارەسەکردنی گەورەبوونی کونیلەکانی پێست دەخاتەڕوو:
- کەسەکە پاککەرەوەی تایبەت بە پێستی خۆی بەکاربهێنێت
- بەکارهێنانی (ڕێتینۆید Retinoids جۆرێکی ڤیتامین ئەیە)، زیاتر بە شەوان بۆ زیادکردنی پێکهاتەی کۆلاجین بە ڕێژەیەکی زۆر، توندکردنەوەی پێستەکە و بچوککردنەوەی کونیلەکان
- بەکارهێنانی دژەخۆری تایبەت، بۆ ڕێگریکردن لە بەرکەوتنی پێست بە تیشکی سەرووبنەوشەیی
- بەکارهێنانی شێدارکەرەوەیەک oil free) بێت( و non comedogenic) بێت)، واتە: نەبێتەهۆی دروستبوونی زیپکە و زیوانی پێست
- بەکارهێنانی (پڕایمەرPrimer ، پێکهاتەیەکە وادەکات ئارایشت زیاتر لەسەر پێست بمێنێتەوە) پێشت ئارایشتکردن بۆ ئەوەی کونیلەکانی پێست ساف بکات، بۆ ئەوەی ئەو پێکهاتانەی ئارایشتەکە نەچێتە ناو کونیلەکانی پێستەوە
د.ئاڵا دەڵێت '' بێجگە بەکارهێنانی ئەم پێکهاتانە، چەندین چارەسەرەی دیکەی پزیشکی هەن، وەک:
- بەکارهێنانی لەیزەری جۆری fractional CO2 lacer
- لەیزەری radio frequency، دەگاتە قووڵی پێستەکە، بەڕێژەیەک کە پێستەکە سودی لێ ببینێت
- پێش پێدانی هیچ جۆرە چارەسەرێک بەکەسەکە، پێویستە جۆری پێستی کەسەکە دیاری بکرێت چ جۆرێکە، وە ڕێژەی فراوانبوونی کونیلەکانی چەندە و ئەم چارەسەرانە لە چ وەرزێکدا وەردەگرێت
- بەکارهێنانی micro needling جۆرێکی چارەسەرە بۆ توونکردنەوەی پێستەکە و نوێبوونەوەی کۆلاجینی پێستەکە
- بەکارهێنانی سکین بوستەر skin booster ، جۆرێکی چارەسەری پێستە، بەپێی جۆری پێستی کەسەکە دیاری دەکرێت
- بەکارهێنانی دەرزی سەلەمون، لە ناوکە ترشی خانەی ماسی سەلەمون وەرگیراوە، بۆ نوێبوونەوە وگەشاندنەوەی پێست
- دەرزی ئێکزۆسۆم یەکێکە لەو دەرزییانەی بە ڕێژەیەکی زۆر سوود دەگەیەنێت بە پێستەکە، وەک چارەسەری فراوانبوونی کونیلکەکان، وردە چرچی پێست، دوو ڕەنگی پێست، نوێبوونەوەی پێستەکە و سافکردنی
- بەکارهێنانی تەقشیر کە جۆرێکە لە چارەسەری پێست، دەکرێت بە پێی ڕێژەی کونیلەکانی پێست و جۆری پێستی کەسەکە بەکاربهێنرێت
- بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی دیکە بۆ پاککردنەوەی پێست لە کونیلەکان
سەروەر سالار
04/04/2026