قوباد تاڵەبانی: هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ دەدەین
قوباد تاڵەبانى لەگەڵ تیمی یەکێتی لە حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، هەوڵەکانی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومەتى فیدراڵ و هەرێمى کوردستان.
"کورد بەشێک نابێت لە کێشە و ئاڵۆزییەکان"
نووسینگەى قوباد تاڵەبانى بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆی وردیان کرد لەبارەی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان، جەختیان لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕیان کردەوە کە وەک کورد بەشێک نابن لە کێشە و ئاڵۆزییەکان، بەڵکو بەشێک دەبن لە چارەسەر و یارمەتیدەر دەبن لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

گفتوگۆ لەسەر پەیوەندی لەگەڵ بەغداد
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوى دواى کۆبوونەوەکە، قوباد تاڵەبانى و تیمی یەکێتی گفتوگۆیان کردووە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمى کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

هەوڵەکان لە چوارچێوەی دیدگای یەکێتی دا دەبن
قوباد تاڵەبانى ڕایگەیاندووە، لە چوارچێوەی دیدگای یەکێتی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەت هەوڵەکانی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.

04/04/2026