قوباد تاڵەبانى لەگەڵ هەردوو کونسوڵی فەڕەنسا و ئیتاڵیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ هەریەک لە "یان برێم"، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا و تۆماس سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ هەریەک لە "یان برێم"، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا و تۆماس سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانى، بەجیا لەگەڵ هەردوو کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا و ئیتاڵیا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، هەوڵی تەواویان داوە دامەزراوەکانی حکومەت بە کارایی و بەهێزی بمێننەوە و بەردەوام بن لە گەیاندن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاونیشتمانییان.

بارودۆخی ناوچەکە و جەنگ تاوتوێ کراوە

جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ هەریەک لە "یان برێم"، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا و تۆماس سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێرکۆبووەوە و بارودۆخى ناوچەکە و جەنگى ئەمریکا-ئیسرائیل لەگەڵ ئێرانیان تاوتوێکرد.

جەنگەکە کاریگەریی خراپی بۆ سەر ناوچەکە هەبووە

قوباد تاڵەبانى ڕایگەیاند، ئەم جەنگەی ئێستا هەیە زیان و کاریگەریی خراپی بۆ سەر هەموو ناوچەکە هەبووە، سەرکردایەتیی سیاسیی کورد هەموو هەوڵی بۆ ئەوەیە وڵاتەکەمان پارێزراوبێت و کوردستان بە کەمترین زیان ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنێت.

دۆخی دامەزراوەکانی حکومەت

بەگوێرەى ڕاگەیێنراوى دواى کۆبوونەوەکە، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، ئاماژەى بەوەشکردووە، لەم ماوەیەدا هەوڵی تەواومان داوە دامەزراوەکانی حکومەت بە کارایی و بەهێزی بمێننەوە و بەردەوام بن لە گەیاندن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتییانی کوردستان.