کۆستا: هێرشکردن بۆسەر دامەزراوەکانی وزە قبووڵنەکراوە

ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا
ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا

سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا، ڕایگەیاند، هەر هێرشێک بکرێتە سەر ژێرخانە مەدەنییەکان، بەتایبەتی دامەزراوەکانی وزە، کارێکی نایاسایی و قبووڵنەکراوە.

دانیشوانی مەدەنی قوربانی سەرەکین

لەپاش هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە ئەگەری ئەوەی ئێران بە دانوستان ڕازی نەبێت، ژێرخانی وزەی وڵاتەکە دەکەنە ئامانج، ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیویەتی، دانیشتووانی مەدەنی لە ئێران، قوربانیی سەرەکیی ڕژێمی ئێرانن و لە ئەگەری فراوانبوونی هەڵمەتی سەربازیشدا هەر ئەوان دەبنە قوربانیی سەرەکی.

دەشڵێت، ئەم قسانە بۆ شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیاش ڕاستە.

داوای ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر وڵاتانی کەنداو

سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا، ئاماژەی بەوەشکردووە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کردووە و داوای لێکردووە، تاران دەستبەجێ هێرشەکانی بۆسەر وڵاتانی کەنداو ڕابگرێت و گەرووی هوورمزیش بەڕووی هاتوچۆی کەشتیوانیدا بکاتەوە.

تەنها چارەسەری دیپلۆماسی ململانێکان چارەسەر دەکات

جەختیشی کردووەتەوە، دوای پێنج هەفتە لە جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوە ڕوونە کە تەنیا چارەسەری دیپلۆماسی دەتوانێت ڕەگی ئەم ململانێیە چارەسەر بکات.