وەزارەتی بەرگری ئیمارات: ئەمڕۆ ئێران 33 هێرشی کردەسەر وڵاتەکەمان
وەزارەتی بەرگری ئیمارات، ڕایگەیاند، بەهۆى هێرشی ئێران بۆسەر وڵاتەکەیان چوارکەس بە سەختى برینداربوونە.
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتى بەرگرى ئیماران ئاشکرایکردووە کە ئەمڕۆ دووشەممە 6ـى نیسانى 2026، 33 هێرشیان لەلایەن کۆمارى ئیسلامى کوردستان کراوەتەسەر، کە بووەتە هۆى برینداربوونى چوار هاوڵاتی.
12 هێرشیان مووشەکی بالیستی بوون
وەزارەتی بەرگری ئیمارات دەشڵێت، ئێران، 12 مووشەکی بالیستیکی، دوو مووشەکی کروز، 19 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی وڵاتەکەی کردووە.
لە لایەن سیستمی بەرگرییەوە بەرپەرچدراونەتەوە
بە گوێرەی راگەیێندراوى وەزارەتەکە، سیستمی بەرگری بەرپەرچی بەشێک لە هێرشەکانی داوەتەوە، هەندێکیان زیانی ماددی هەبووە، هاوکات هەر بەهۆی ئەو هێرشانەوە، چوار کەس برینداربوون.
کۆی هێرشەکان بۆسەر ئیمارات تا ئیستا
وەزارەتی بەرگری ئیمارات، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە ئاشکراکانی ئێرانەوە، بەرگری ئاسمانی ئیمارات ڕووبەڕووی 519 مووشەکی بالیستی، 26 مووشەکی کرووز و دوو هەزار و 210 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووەتەوە.
کۆی گشتی بریندارەکانی هێرشەکان
کۆی گشتی بریندارەکانی ئێران، لەسەرەتای جەنگەکەوە لە ئیمارات، بۆ 221 کەس بەرزبووەتەوە و تیایدا جگە لە هاوڵاتیانی ئیمارات هاوڵاتی وڵاتە جیاوازەکانیشی تێدایە، لەوانە، بەحرەینی، تورکی، عێراقی، میسری، سوودانی، ئەسیوپی، و چەندین وڵاتى دیکە.
ڕەگەزی بریندارەکان
فلیپینی، پاکستانی، ئێرانی، هیندی، بەنگلادیشی، سریلانکی، ئازەربایجانی، یەمەنی، ئۆگەندی، ئەریتیری، لوبنانی، ئەفغانی، نیپاڵی، نێجیری، عومانی، ئەردەنی، فەڵەستینی، غانی، ئەندۆنیزی، سویدی، تونسی، مەغریبی و ڕووسی.
وەزارەتی بەرگری ئیمارات، دەڵێت، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە، بەمەش لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئێرانەوە، کۆی گشتی کوژراوەکانی هاوڵاتی وڵاتەکەی دوو کەس بوون و لە نەتەوە جیاوازەکانیش 10 کەس کوژراون، کە هەڵگری ڕەگەزنامەی، پاکستان، نیپاڵ، بەنگلادیش، فەڵەستین، هیند و میسڕ بوون.
06/04/2026