نەیمار پێش مۆندیال نەشتەرگەریی ئەنجام دا
نەیماری بەڕازیلی نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەژنۆی ئەنجامدا، ئەم هەنگاوەش بە مەبەستی دوورکەوتنەوەیە لە دووبارەبوونەوەی پێکانەکانی ڕابردووی، کە ئەمەش گومانی دروست کردووە سەبارەت بە ئامادەیی یاریزانەکە بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026.
بڕیارەکەی نەیمار کتوپڕ و چاوەڕواننەکراو بووە، دەچێتە چوارچێوەی خێراکردنی پرۆسەی چاکبوونەوەی لە پێکانەکانی ڕابردووی، بەتایبەت لەم کاتەشدا کە نزیک دەبینەوە لە مۆندیال و دەرفەت هەیە بۆ باشترکردنی توانا جەستەییەکانی.
ماڵپەڕی 'جی گلۆبۆ'ی بەڕازیلی ئاماژەی بەوە کردووە، کە نەشتەرگەرییەکە و چارەسەرەکانیش لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنیکیی پلازما بە پەڕەکانی خوێنەوە بووە، کە یارمەتی بنیاتنانەوەی شانەکان و بەهێزکردنی جومگەکان دەدات.
نەیمار لەگەڵ یانەی سانتۆس بەردەوام دەبێت لە کارنامەی چاکبوونەوەی و ڕۆژانە ڕاهێنانی چڕ ئەنجام دەدات، لەو بارەیەوە "کوکا"، ڕاهێنەری سانتۆس ڕایگەیاندووە، کە یاریزانەکە مکوڕە لەسەر گەڕاندنەوەی توانای جەستەیەکانی و پەیوەندیکردن بە هەڵبژاردەی بەڕازیل، سەرباری ئەوەی لەلایەن کارلۆ ئەنچیلۆتی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیلەوە ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورە بووەتەوە.
ئەنچیلۆتی لە دوایین یارییەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل کە سەرجەمیان ئامادەکاری بوون بۆ مۆندیال، نەیماری بانگێشتی پێکهاتەکانی نەکرد، بەڵام هاوکات دەرگای لە یاریزانەکە دانەخستووە و تەنیا مەرجی ئەوەبووە ، لە ڕووی جەستەییەوە برەو بە خۆی بدات و تاوەکو کاتی مۆندیال ئامادە بێت بۆ ئەوەی بانگێشتی ئەو پاڵەوانێتییەی بکات.
07/04/2026