سوپا سالاری ئەمریکا: هەموو لایەنەکان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەى جەنگ

کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیی دان کەین، سوپا سالاری ئەمریکا. فۆتۆ: AFP
کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیی دان کەین، سوپا سالاری ئەمریکا. فۆتۆ: AFP

دان کەین، سوپا سالاری ئەمریکا ڕایگەیاند، 13 سەربازی ئەمریکی کوژراون، 13 هەزار ئامانجیان لە ئیران بۆردومانکردووە و 80% سیستمی بەرگریی ئێران و دوو هەزار ناوەندیی فەرماندەیی ئێران لەناوبراون. گوتیشی سەرەڕای پێشوازی لە ئاگربەستەکە هەموو لایەنەکان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ.

13 سەربازی ئەمریکی کوژراون

دان کەین، سوپا سالاری ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی زیانی سەربازانی ئەمریکا لە جەنگەکەیاندا لەگەڵ ئێران گوتی، لە جەنگەکەدا 13 سەربازمان کوژراون و  پێشوازى لە ئاگربەست دەکەین و سوپاسى سەرجەم وڵاتانى کەنداو دەکەم ".

ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ

سوپاسالارى ئەمریکا گوتیشی، سەرەڕای پێشوازییان لە ئاگربەستەکە، بەڵام هەموو لایەنەکان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەى جەنگ.

 80% سیستمی بەرگریی ئێران لەناوبراوە

دان کەین لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا باسی ئەوەیکرد، "80%ـى سیستمى بەرگریى ئێرانمان لەناوبردووە و  دوو هەزار ناوەندى فەرماندەیى ئێرانمان لەناوبردووە".

13 هەزار ئامانج بۆردومانکراوە

سوپاسالارى ئەمریکا ئەوەشی گوت، " 13 هەزار ئامانجمان لە ئێران بۆردوومان کردووە و 150 کەشتیى ئێرانمان لەناوبردووە".

"لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سەرکەوتین"

دان کەین، سوپاسالارى ئەمریکا: "90%ـى کارگەکانى چەکمان لە ئێران لەناوبردووە و لەم ئۆپراسیۆنەدا سەرکەوتین و شانازى دەکەین".