هۆکاری ڕاستەقینەی کۆچی دوایی عەبدولحەلیم حافز ئاشکرا کرا

برازای عەبدولحەلیم حافز، گەورە گۆرانیبێژ و هونەرمەندی ناسراوی میسڕ و جیهانی عەرەبی، نهێنییەکی نوێی ئاشکرا کردووە، لەبارەی هۆکاری ڕاستەقینەی کۆچی دوایی مامی.

تاوەکو ئێستا باوەڕ وابوو بە هەوکردنی جگەر کۆچی دوایی کردووە

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە میسڕییەکان، برازاکەی عەبدولحەلیم بۆ یەکەمجارە، نهێنیی کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە ئاشکرا دەکات، کە تاوەکو ئێستا باوەڕ وابوو، بە هۆی هەوکردنی جگەر کۆچی دوایی کردووە.

"ژەهراوی بووە"

برازاکەی عەبدولحەلیم جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئەم هونەرمەندە گەورەیە، لە کاتی گواستنەوەی خوێندا لە شاری لەندەنی بەریتانیا و بەهۆی هەڵەوە، ژەهراوی بووە و دۆخی تەندروستی تێکداوە."

ئاماژەی بەوەش داوە؛ ئەم هەڵە تەندروستییە کە ڕوویداوە، هۆکاری سەرەکیی کۆچی دوایی عەبدولحەلیمە.

عەبدولحەلیم کێ بوو؟

عەبدولحەلیم حافز، کە بە عەندەلیبە ئەسمەرەکەی میسڕ و جیهانی عەرەبی ناسراوە، لە دیارترین گۆرانیبێژانی وڵاتەکەیە، ساڵی 1977 لە تەمەنی 47 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.