توێژینەوەیەک: مەترسیی تووشبوون بە ڕیخۆڵەکوێرە لە پیاواندا زیاترە
سەروەر سالار 13/04/2026
ڕیخۆڵەکوێرە چییە؟
ڕیخۆڵەکوێرە هەوکردنی بەشێکی ڕێخۆڵەی مرۆڤە پێیدەوترێت appendix، ئەم بەشەی ڕیخۆڵە لە شێوەی پەنجەی مرۆڤدایە، دەکەوێتە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی سک، ڕیخۆڵەکوێرە دەبێتەهۆی دروستبوونی ئازاری سک، لە زۆربەی کەسدا ئازارەکە لە بەشی خوارەوەی سکدا دەستپێدەکات و دواتر ئازارەکە بۆ ئاستێکی مەترسیدار زیاد دەکات.هەموو کەسێک ئەگەری تووشبوونی بە ڕیخۆڵەکوێرە هەیە، مەترسیی تووشبوون بە ڕیخۆڵەکوێرە لە کەسانی تەمەن نێوان 10-30 ساڵاندا زیاترە، بەشێوەیەکی گشتی ڕیخۆلەکوێرە بە دەرمانی دژە بەکتریاکان چارەسەر دەکرێت، لە حاڵەتە تووندەکانی نەخۆشیی ڕیخۆڵەکوێرەکاندا پەنا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەبرێت.
نیشانەکانی تووشبوون بە ڕیخۆڵەکوێرە چین؟

- بوونی ئازارێکی لەناکاو، لەبەشی خوارەوەی لای ڕاستی سک
- بوونی ئازارێک کە بە ڕێکردن و کۆکە زیاد دەکات
- دڵتێکهەڵهاتن
- ڕشانەوە
- نەمانی ئارەزووی خواردن
- بوونی تایەکی کەم
- قەبزی
- سکچوون
کەی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت؟

هەر کاتێک هەست بە بوونی ئەم نیشانانە کرا و کەسەکە ئازاری زۆری هەبێت، پێویستە بەپەلە سەردانی پزیشک بکرێت.
هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە ڕیخۆڵەکوێرە چین؟

- بەگشتی هۆکاری تووشبوون بە ڕیخۆلە کوێرە بریتییە لە گیرانی بەشی appendix ـی ڕیخۆڵە، ئەم گیرانەش دەبێتەهۆی شوێنێکی گونجاو بۆ گەشەکردنی بەکتریاکان و ئاوسانی ئەم بەشەی ڕیخۆلە، ئەگەر بەپەلە چارەسەر نەکرێت دەبێتەهۆی تەقینی ڕیخۆڵە
- تەمەن، واتە مەترسیی تووشبوون بە ڕیخۆڵەکوێرە لە کەسانی تەمەن نێوان 10-30 ساڵاندا زیاترە
- ڕەگەز، واتە مەترسیی تووشبوون بە ڕیخۆڵەکوێرە لە ڕەگەزی نێردا زیاترە
سەروەر سالار
13/04/2026