لە قوتابخانەیەکی مەڕەشی باکووری کوردستان تەقە کرا و 3 خوێندکار و مامۆستایەک کوژران
لە قوتابخانەیەکی باکووری کوردستان تەقە کرا و بەهۆیەوە سێ خوێندکار و مامۆستایەک گیانی لەدەستداوە. ئەوەش دووەم ڕووداوی تەقەکردنە لە قوتابخانەکانی باکووری کوردستان لە ماوەی دوو ڕۆژدا.
تەقە لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کەسێک بە چەکەوە چووە ناو قو لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی شاری مەڕەشی باکووری کوردستان و بە هەڕەمەکی تەقەی لە خوێندکارانی یەکێک لە پۆلەکان کردووە.
چوار کوژراو و 20 بریندار
موکوڕەم ئونلوەر، پارێزگاری مەڕەش ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە، سێ خوێندکار و مامۆستایەک گیانیان لەدەستداوە و 20 کەسی دیکە بریندار بوون.
حەوت داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە دەکەن
ئاکن گویرلەک، وەزیری دادی تورکیاش دەڵێت، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و حەوت داواکاری گشتیان بۆ لێکۆڵینەوەکە راسپێردراون.
لە ڕحاش تەقە کرا و 16 کەس برینداربوون
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی پێشووتر، خوێندکارێکی پێشووی خوێندنگەیەکی ڕحای باکووری کوردستان، بە تاپڕەوە هەڵیکوتایە سەر ئامادەیی ئەحمەد کۆیونجو لە شارۆچکەی گرێسۆر و 16 کەسی بریندار کرد، کە چواریان مامۆستا، 10ـیان خوێندکار و یەکێکیان پۆلیس و یەکێکی دیکەیان کارمەندی حانووتی خوێندنگەکە بوو.
15/04/2026