توێژینەوەیەک: ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی ڕەبۆ لە جیهاندا زیادی کردووە
سەروەر سالار 18/04/2026
نەخۆشیی ڕەبۆ نەخۆشییەکی درێژخایەنی کۆئەندامی هەناسەدانە، هەموو تەمەنە جیاوازەکان مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشیی ڕەبۆ هەیە، نزیکەی 262 ملیۆن کەس لە جیهاندا نەخۆشیی ڕەبۆیان هەیە، ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی ڕەبۆ لە جیهاندا لە %15 زیادی کردووە.
ئامانجی ئەنجامدانی توێژینەوەکە چی بووە؟

ئەنجامدانی توێژینەوەکە چەند ئامانجێکی دیاریکراوی هەبوو، لەوانە:
- زانینی ئاستی بەربڵاوی نەخۆشیی ڕەبۆ
- پێشبینی پەیوەندیی نێوان هۆکارە ژینگەیی و بۆماوەییەکان و تووشبوون بە نەخۆشیی ڕەبۆ
- هەڵسەنگاندنی ڕێکارە خۆپارێزییەکان و چارەسەرەکان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون نەخۆشیی ڕەبۆ لە جیهاندا
توێژینەوەکە چۆن ئەنجام دراوە؟

- توێژینەوەکە لەسەر ئاستی ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووان ئەنجامدراوە
- بەشداربووانی توێژینەوەکە لەسەرئاستی هەموو تەمەنە جیاوازەکان بوون، وەک: منداڵان، هەرزەکاران و کەسانی پێگەیشتوو
- سەبارەت بە شوێنی ئەنجامدانی توێژینەوەکە: توێژینەوەکە لە وڵاتانی ئەوروپا، ئاسیا،ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و باکووری ئەمریکا ئەنجام دراوە
- سەبارەت بە ئەو داتایانەی کۆکراونەتەوە: داتا وەرگیراوەکان بریتییی بوون لە وەرگرتنی ڕێژەی تووشبوون، گیانلەدەستدان و هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون و ستراتیجی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڕەبۆ
ئەنجامەکانی توێژینەوەکە

- نزیکەی 300 ملیۆن کەس لە جیهاندا نەخۆشیی ڕەبۆیان هەیە
- ژمارەی تووشبووانی ڕەبۆ لە جیهاندا زیادی کردووە، بەهۆی زۆری ژمارەی ڕێژەی دانیشتوان، شێوازی ژیانی ناتەندروست و ژینگەی شارەکان و هەڵکشانی تەمەن
- هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی ڕەبۆ بریتیین لە: کەمی کێشی منداڵ لە کاتی لەدایکبوونی، بوونی کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە لە سەرەتاکانی تەمەنی منداڵدا، بەرکەوتەی منداڵ بە پێکهاتە زیانبەخشەکانی جگەرە لە سکی دایکیدا
- قەڵەوی
- بەرکەوتن بە پێکهاتەی زیانبەخش بەهۆی جۆری پیشەی کەسەکەوە
- دیارترین هەنگاوە خۆپارێزییەکان بۆ تووشنەبوون بە نەخۆشیی ڕەبۆ بریتیین لە: کێشی جەستەی تەندروست، دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی ژمارەی دانیشتوان و چاودێریی تەندروستیی خانمانی دووگیان و کۆرپەکەیان لە ماوەی دووگیانیدا
سەروەر سالار
18/04/2026