توێژینەوەیەک: ڕێژەی تووشبوون بە کەمخوێنی بەهۆی نەخۆشییەکانی گورچیلەوە لە جیهاندا زیادی کردووە
سەروەر سالار 19/04/2026
تووشبوون بە کەمخوێنی بەهۆی نەخۆشییەکانی گورچیلە گرفتێکی تەندروستیی باوە لە جیهاندا، دیارترین نیشانەکانی بریتیین لە: هەستکردن بە ماندووبوون و بێهێزی، توێژینەوەیەک بۆ هەڵسەنگادنی ڕێژەی تووشبوون بە کەمخوێنی بەهۆی نەخۆشییەکانی گورچیلەوە ئەنجام دراوە و ئاماژەمان بە ئەجێندا، وردەکاریی ئەنجامدان و ئامانجی توێژینەوەکە کردووە.
توێژینەوەکە بۆ چ مەبەستێک ئەنجام دراوە؟
- زانینی کاریگەرییەکانی کەمخوێنی کە بەهۆی نەخۆشییەکانی گورچیلەوە
- توێژینەوەکە بۆ هەڵسەندگاندنی ڕێژەی تووشبوون بە کەمخوێنی بەهۆی نەخۆشییەکانی گورچیلەوە لە نێوان ساڵانی 1991 بۆ ساڵی 2021 ئەنجام دراوە
- بۆ پێشبینیکردنی ئاستی تووشبوون بە کەمخوێنی بەهۆی نەخۆشییەکانی گورچیلەوە تاوەکو ساڵی 2035 ئەنجام دراوە
وردەکاریی ئەنجامدانی توێژینەوەکە
- بەشداربووانی توێژینەوەکە لەسەر ئاستی هەموو تەمەنێک بوون، ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی کەمخوێنی بەهۆی نەخۆشییەکانی گورچیلەوە لەئەو کەسانەدا زۆر بووە کە تەمەنیان لە نێوان ساڵانی 70-79 ساڵیدا بووە
- بەشداربووانی هەردوو ڕەگەز بەشدارییان لە ئەنجامدانی توێژینەوەکە کردووە، ڕێژەی تووشبوون بە کەمخوێنی بەهۆی نەخۆشییەکانی گورچیلەوە لە خانماندا زیاتر بووە
- بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە کەمخوێنی بەهۆی نەخۆشییەکانی گورچیلەوە لە وڵاتانی ئاسیا، ئەفریقا و ڕۆژئاوای ئەمریکا تۆمار کراون
ئامانجەکانی توێژینەوەکە
- لە نێوان ساڵانی 1990-2021 ڕێژەی تووشبوون بە کەمخوێنی بەهۆی نەخۆشییەکانی گورچیلەوە بەڕێژەی %96.4زیادی کردووە
- زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون بە کەمخوێنی بەهۆی نەخۆشییەکانی گورچیلەوە دەگەڕێتەوە بۆ هەڵکشانی تەمەن
- پێشبینی دەکرێت ڕێژەی تووشبوون بە کەمخوێنی بەهۆی نەخۆشییەکانی گورچیلەوە تاوەکو ساڵی 2035 بەرزببێتەوە
سەروەر سالار
19/04/2026