تۆوی چیا بەم شێوازە دڵ دەپارێزێت

گران جاف 22/04/2026

یەکێک لەو بەها خۆراکییانەی ئێستا سەرنجێکی زۆری لەسەرە و ئەو کەسانەی دەیانەوێت تەندروست بژین یان کێشیان داببەزێنن بەکاریدەهێنن، تۆوی چییایە.

ئەم تۆوە لە لە ڕووەکی سالڤیا هیسپانیکاوە دروستدەبێت و کۆمەڵێک سوودی تەندروستیی زۆری هەیە.

سوودەکانی تۆوی چیا بۆ دڵ

بەگوێرەی کۆمەڵەی پزیشکانی دڵ لە ئەمریکا، تۆوی چیا دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا سێ و ڕیشاڵ، ئەمەش سوودی هەیە لە کەمکردنەوەی چەورییە خراپەکان و هەوکردن، هەروەها تەندروستیی دڵ و بۆرییەکانی خوێنیش باشتر دەکات.

سوودەکانی تۆوی چیا بۆ کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن

تۆوی چیا دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی تواوە، ئەمەش وادەکات هەرکردن هێواشببێتەوە و هەڵمژینی شەکر کەم ببێتەوە.

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد، تۆوی چیا یارمەتیدەرە بۆ جێگیرکردنی شەکری خوێن، ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی کتوپڕی شەکرە لە پاش خواردن، هەروەها سوودی هەیە بۆ تووشبووانی شەکرەی جۆری دوو.

سوودەکانی تۆوی چیا بۆ دابەزینی کێش

تۆوی چیا ئاو هەڵدەمژێت و پێکهاتەیەکی شێوە جێڵی دروستدەکات، ئەمەش وادەکات هەستی تێری زیاتر ببێت، ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و ڕێگری لە خواردنی بڕێکی زۆر لە خۆراک دەکات.

سوودەکانی تۆوی چیا بۆ کۆئەندامی هەرس

بەهۆی زۆریی ڕیشاڵەکەیەوە، ئەم تۆوە تەندروستیی ڕیخۆڵە باشتر دەکات، ڕێگری لە قەبزی دەکات و دەبێتە خۆراک بۆ بەکتریا سوودبەخشەکانی ڕیخۆڵە.

سوودەکانی تۆوی چیا بۆ ئێسک

ئەم تۆوە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، مەگنیسیۆم و فۆسفۆر، ئەمانەش هەموو کانزای گرنگن بۆ تەندروستیی ئێسکەکان.

ئەم تۆوە دژەهەوکەر و دژەئۆکسێنیشە و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەکو شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵیش کەمدەکاتەوە.

گران جاف

22/04/2026