ڕۆیتەرز: گوژمەی دۆلاری مانگی نیسان نەگەیشتووەتە عێراق

بڕێک لە یەدەگی دۆلار
بڕێک لە یەدەگی دۆلار

چەند سەرچاوەیەکی عێراقی ئاشکرای دەکەن، تاوەکو ئێستا گوژمەی دۆلاری مانگی نیسان لە ئەمریکاوە نەنێردراوە و گوژمەی مانگی داهاتووش چارەنووسی نادیارە.

گوژمەکە تا ئێستا نەگەیشتووە

ئەو سەرچاوانە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان گوتووە، گوژمەیەکی نەختینەیی دۆلار، کە بڕیاربوو لە مانگی نیساندا لە ئەمریکاوە بگاتە عێراق، تاوەکو ئێستا نەگەیشتووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا چارەنووسی گوژمەی مانگی داهاتووی نادیارە، کە بڕیارە بۆ عێراق بنێردرێت.

مانگانە شەش ملیار دۆلاری داهاتی نەوتی دەنێرێتەوە بۆ عێراق

ئەمریکا مانگانە بڕی شەش - هەشت ملیار دۆلار لە داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ عێراق دەنێرێت، کە بۆ مووچە و خەرجییەکانی حکومەت تەرخان دەکرێت.

هۆشداری پێشتری ئەمریکا بۆ عێراق

هاوکات بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ڕۆیتەرزی گوتووە، ئەمریکا پێشتر هۆشداری بە بەغداد داوە، کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە مانەوەی گرووپە چەکدارەکان نادات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، واشنتن جەختیلەوە کردووەتەوە، پشتیوانی هیچ حکومەتێک ناکات، بەرەنگاری گرووپە چەکدارەکان نەبێتەوە و هۆشدارییەکانی ئەمریکاش بۆ زۆر ڕوون و ئاشکرا بووە.