کەناڵ8 لە دوو هەڵبژاردندا سەکۆى گەیاندنى پەیامە جیاوازەکان بوو
کەناڵ8 ئەو میدیایەی لەماوەى دوو ساڵى کارکردنى دوو ئەزموونى نوێی تاقیکردەوە کە پێشتر لە میدیاى کوردى نەکراوە و لەماوەى ئەم دووساڵەش هیچ میدیایەک نەیتوانى هەمان هەنگاو بنێت.
دەستپێکردنی پەخشی کەناڵ8
لە 18ـى کانوونى دووەمى ساڵى 2024 کەناڵ8 دەستى بە پەخشى ئاسایی خۆى کرد و بە بینەر و بیسەرەکانی گوت تۆ شایەنی ڕاستییت.
گەیاندنی پەیامەکان بێ جیاوازی
لە مانگى تشرینى دووەمى هەمان ساڵ هەڵبژاردن بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کرا، لەماوەى بانگەشەى هەڵبژاردندا، کەناڵ8 توانى بەبێ جیاوازى پەیام و بانگەشەى سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بگوازێتەوە.
سەکۆیەک بۆ گەیاندنی پەیامە جیاوازەکانی هەمووان
ئەوەى کەناڵ8 لەوماوە کەمەى تەمەنیدا ئەزموونى کرد، بووە جێگەى باس و خواسى هاونیشتمانییان و ئازادیخوازان و زۆرینە جەختیان لەوەدەکردەوە، هەموو ئەو میدیایانەى بەر لە کەناڵ8 دامەزراون، نەیانتوانیوە بەو شێوەیە ببنە سەکۆیەک بۆ گەیاندنى پەیامى هەمووان و ڕۆڵى میدیایەکى نیشتمانیی ببینن.
تێپەڕاندنی میدیاکانی دیکە
لە پاش کەناڵ8یش میدیاى دیکە لە هەرێمى کوردستان دامەزراوە، بەڵام کەس نەیتوانى دەست بۆ بابەتگەلێکى لەو شێوەیە ببات کە کەناڵ 8 دەستى بۆبرد و کردیە شانازییەک بۆخۆى کە میدیاى حیزبى و سێبەر و ئەوانەشى تێپەڕاند خۆیان بە میدیای ئازاد ناساندبوو.
هەمووان خۆیان لە کەناڵ8 بینییەوە
لەپاش ئاشکراکردنى دەرئەنجامى هەڵبژاردنەکان و هەنگاونان بەرەو هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق زۆرینە گرەویان لەسەر ئەوەدەکرد کەناڵ8 ناتوانێت هاوشێوەى یەکەم ئەزموونى دەنگ و ڕەنگى هەمووان بگوازێتەوە، چونکە هەرێمى کوردستان هەڵبژاردنێکى کردبوو حکومەت پێکنەهاتبوو بەرەو هەڵبژاردنى دووەم هەنگاوى دەنا، بەڵام بۆجارى دووەم لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق هەمووان خۆیان لە کەناڵ8 بینى و پەیامەکانیانی وەک خۆى گەیاند.
بەگوێرەى ئامار و داتای وەزارەتى رۆشنبیری، دەیان میدیاى بینراو و بیستراو و سەدان پێگەى هەواڵى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەن، بەڵام هیچکامیان نەیانتوانیوە ئەو سێبەرە حیزبییە لەسەریان لابەن و وەک کەناڵ8 ببنە مینبەری خەڵک.
22/04/2026