هاونیشمانییانی ڕۆژئاوای کوردستان داوای ئازادکردنی دیلەکانیان دەکەن

گردبوونەوەی هاونیشتیمانیان لە عاموودا بۆ داواکردنی ئازادکردنی دیل و زیندانییەکانی لای حکومەتی سووریا
گردبوونەوەی هاونیشتیمانیان لە عاموودا بۆ داواکردنی ئازادکردنی دیل و زیندانییەکانی لای حکومەتی سووریا

هاونیشتمانییانی ڕۆژئاوای کوردستان لە عامودا گردبوونەتەوە و داوای ئازادکردنی ڕۆڵەکانیان دەکەن، کە لە زیندانەکانی حکومەتی کاتیی سووریا بەندن و دەڵێن، ئەو جەنگاوەرانەی ڕووبەڕووی داعش بوونەتەوە، ئێستا لە زیندانەکان دەستبەسەرن.

داوایەک بۆ کۆمەڵی نێودەوڵەتی

گەنجانی عاموودا لە ڕاگەیێنراوێکدا داوایان لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، دەستبەجێ هەوڵی ئازادکردنی دیلەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بدەن، چونکە لە زیندانەکان ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دەبنەوە.

چیتر دیلەکان وەک کارتی فشار بەکارنەهێنرێت

هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا داوا لە حکومەتی کاتیی سووریا کرا، دیلەکان ئازاد بکەن و چیتر وەک کارتی فشار بۆ دەستکەوتی زیاتر بەکاریان نەهێنن.