ئابڕووچوونەکەی ئیتاڵیا بەرەو کوێ دەڕوات؟ یاریزانان دەستگیر دەکرێن؟

دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، پۆلیسی ئیتاڵیا دەستیگرت بەسەر کۆمپانیایەک کە خەریکی بازرگانیکردنە بە خانمان و سپیکردنەوەی پارە، ئەو دۆسیەیە بەخێرایی دەنگی دایەوە و دەرکەوت ژمارەیەک یاریزان و کەسایەتی وەرزشی تیایدا تێوەگلاون.

تێوەگلانی یاریزانانی خولی ئیتاڵیا

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، تەواوی زانیاریی دۆسیەکەی ئاشکرا کردووە و باسی دەکات، ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت پۆلیسی ئیتاڵیا ماوەیەک چاودێری کۆمپانیایەکیان کردووە کە هەستیان کردووە کاری نایاسایی و بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە دەکات
ئەم کۆمپانیایە ئاشکرا نەبووە ناوی چییە، بەڵام لە شاری میلان درووستبووە بووە، کە کارییان بازرگانیکردن بە خانمان و سپیکردنەوەی پارە بووە.

جگە لە کۆمەڵێک بازرگان، ملیۆنێر و ملیاردێر کە تێوەگلاون، زیاتر لە 50 بۆ 60 یاریزانی خولی ئیتاڵیاش تیایدا تێوەگلاون کە یاریزانانی یانەکانی وەکو ئینتەر میلان و ئەی سی میلان بوون، تەنانەت شۆفێری فۆرمولا وەنی تێدا بووە.

یاریزانان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ناکرێت


لێکۆڵینەوە کراوە دەستیان بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن یۆرۆ گرتووە، هەروەها هۆتێل و یاخت و شوێنی مانەوە، ماددەی بێهۆشکەر و کۆمەڵیک ماددەی دیکە ک وەکو خۆشی بەکارهاتوون لە ئاهەنگەکاندا بەهەمان شێوە دەستیان بەسەردا گیراوە.
چوار بەڕێوەبەر دەستگیرکراون، هیچ ناویان دانەندراوە، لە تەلەفۆنێکدا ئاشکراش بووە یەکێک لە خانمەکان دووگیانە، ئەمەش یەکەمجار نییە، لە ڕاستییدا ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی 2019ـەوە خەریکی ئەم کارەن و نەیهێشتووە هیچ کام لەم خانمانە هیچ بدرکێنن، تەنیا پۆلیسی ئیتاڵیاش دەزانێت لیستەکە کێی تێدایە.
بەگوێرەی یاسا بێت، یاریزانانی تێوەگلاو لەوانەیە لێکۆلینەوەیان لێ نەکرێت، چونکە بەپێی لێکۆلینەوەکان کارەکە بە ڕەزامەندی هەردوولا بووە

None