سنووردارکردنی ئینتەرنێت لە ئێران بەردەوامە
دوای نزیکەی 55 ڕۆژ لە ڕاگیرانی بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، هێشتا سنووردارکردنی ئینتەرنێت لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە، تۆڕی جیهانیی نێت بلۆکس دەڵێت، سنووردارکردنەکە زیاتر لە هەزار و 296 ڕۆژە بەردەوامە.
ئاستى ئینتەرنێت
نێت بلۆکس دەشڵێت، ئێستا ئینتەرنێت لە ئێران بۆ نزیکەی 2%ـی ئاستی ئاسایی دابەزیوە.
ئابوورى دیجیتاڵى
بەگوێرەی ئاماری فەرمیی ئێران، نزیکەی 10 ملیۆن هاوڵاتی لەو وڵاتە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بژێویی ژیانیان لەسەر ئابووریی دیجیتاڵی پەیدا دەکەن.
زیانى پچڕانى ئینتەرنێت بۆ خاوەن کارەکان
زیانەکانی پچڕانی ئینتەرنێتیش ڕاستەوخۆ کاری کردووەتە سەر خاوەن کارەکان بە ئۆنڵاین، خزمەتگوزاریی بانکی و پەروەردە و خوێندنى باڵا و کەرتى پزیشکی ئێرانیش.
بەهۆى خۆپیشاندانەکان و جەنگ ئینتەرنێت بڕا
بۆ دووەمجارە لە ئەمساڵدا ئینتەرنێت لەو وڵاتە ڕادەگیرێت، ئەویش دوای ئەوەی لە 8ـی کانوونی دووەم، بەهۆی زیادبوونی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان، دەسەڵاتدارانی ئێران خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و تۆڕەکانی پەیوەندییان لە سەرتاسەری وڵاتەکە بڕی و ئەوەش وایکرد، ڕێكخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماری ڕاست و دروستیان لەبارەی کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکان بەتەواوى دەستنەکەوێت.
23ـی کانوونی دووەمی 2026یش ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، ڕەزامەندیی لەسەر گەڕاندنەوەی ئینتەرنێت دا.
23/04/2026