فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی ئامەد بەڕێوەدەچێت

بە دروشمی "دیالۆگ بۆ ئاشتی" ، یانزەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئامەد بۆ شانۆ دەستیپێکرد.

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە شانۆكار و هونەرمەندانی باكووری كوردستان

رۆژی چوارشەممە 22ی نیسانی 2026، لە ئامەدی باكووری كوردستان، بە ئامادەبوونی هاوسەرۆكانی شارەوانیی ئامەد، جيسيكا كاوه، سەرۆكی پەیمانگای جیهانی شانۆ، بەرفین ئەمکدار، سەرۆكی فێستیڤاڵی ئامەد و هەروەها شاندی هونەریی باشووری كوردستان كە پێكهاتبوو لە سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی و هونەریی هەولێر، هیوا سوعاد، بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە شانۆكار و هونەرمەندانی باكووری كوردستان، بە بەشداریی تیپ و گرووپی شانۆیی 30 وڵات دەست بە كارەكانی فێستیڤاڵەكە كرا لەژێر ناونیشانی "دیالۆگ لەپێناو ئاشتی"ـدا.

ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت

لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی فێستیڤاڵەكەدا گوتاری بەخێرهاتنی میوانان و تیپ و گرووپە شانۆییەكان خوێنرایەوە، پاشان گەڕانێک بەناو كووچە و شوێنە سەرنجڕاكێشەكانی ئامەددا كرا، بڕیار وایە ئەم فێستیڤاڵە كولتوورییە ماوەی 10 رۆژ بخایەنێت.ئەم فێستیڤاڵە كولتوورییە ماوەی 10 رۆژ بخایەنێت

بە نمایشی 'مۆراشین' لە نووسین و دەرهێنانی قەتبەدین سادقی، فێستیڤاڵەکە دەستیپێکرد، ئەم نمایشە کە لە داستانی "گەنج خەلیل"ـەوە وەرگیراوە و 50 ئەکتەر و سەماکار تێیدا بەشدارن، باس لە خۆڕاگریی ژنێکی کورد دەکات کە لە کاتی جەنگ و هەژاریدا، بۆ گەیشتن بە عەشق و ئامانجەکانی بەرگی پیاوانە دەپۆشێت.

تاوەکو دووی ئایار بەردەوام دەبێت

بڕیارە تاوەکو ڕێکەوتی دووی ئایار بە بەشداریی چەندین گرووپی ناوخۆیی و جیهانی، فێستیڤاڵەکە بەردەوام بێت.