وەرزی پێنجەمی زنجیرەی FROM بەرهەمدەهێنرێت
محەمەد بەکر 25/04/2026
بە فەرمی لە دوای دەستپێکردنی پەخشی وەرزی چوارەمی ، لە ئێستادا کار بۆ بەرهەمهێنانی وەرزی پێنجەمی زنجیرەی FROM دەکرێت.
لە ئێستاوە دەستیان بە کارکردن کردووە
بەرهەمهێنەرانی جێبەجێکاری زنجیرەکە بە فەرمی ڕایانگەیاند، لە ئێستاوە دەستیان بە کارکردن کردووە بۆ وەرزی پێنجەمی زنجیرەکە

وەرزی پێنجەم کۆتا وەرزە
هەروەها پشتڕاستیشی دەکەنەوە کە وەرزی پێنجەم کۆتا وەرزی چیرۆکەکە دەبێت و بە فەرمی کۆتایی بە زنجیرەکە دەهێنرێت.

لە ئێستادا وەرزی چوارەمی فڕۆم پەخشدەکرێت لە 10 ئەڵقە پێکهاتووە، بەپێی زانیارییەکان ئەم 10 ئەڵقەیەی ئەم وەرزە تاکو 26ی حوزەیران بەردەوام دەبێت لە پەخشکردن.
نمرەی سەد لە سەدی پێدراوە
لە کۆی حەوت پێداچوونەوەی ڕەخنەگران، وەرزی چوارەمی زنجیرەکە نمرەی سەد لە سەدی تەواوی پێدراوە و ئەڵقەی یەکەمیشی توانیویەتی نمرەی 8.5ـی لە 10 پێدراوە.
محەمەد بەکر
25/04/2026