سینەر لەسەرکەوتنەکانی بەردەوامە
یانیک سینەری ئیتاڵی، دوای بردنەوەی لەئێڵمەر مۆلەری دانیمارکی بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام، خۆی گەیاندە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتی تێنسی ماستەرزی مەدرید.
19 یارییە تامی شکستی نەکردووە
ئێوارەی ئەمڕۆ یانیک سینەری ئیتاڵی، لە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی تێنسی ماستەری مەدرید، ڕووبەڕووی ئێڵمەر مۆلەری دانیمارکی بووەوە، توانی بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام، ٦-٢ / ٦-٣ شکستی بە یاریزانە دانیمارکییەکە بهێنێت و بۆ جاری دووەم لە کاروانی وەرزشیدا خۆیدا، سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦ لە پاڵەوانێتی ماستەرزی مەدرید دەستەبەر بکات.
سینەر دوای تەواو بوونی یارییە گوتی: "سینەر: "ئامانجم ئەوەیە لە ماوەی ساڵێکدا بە ئیسپانی قسە بکەم، هەوڵ دەدەم فێری ببم، چارەسەرکاری سروشتیم ئەرژەنتینییە، بێگومان ئەو هاوکاریم دەکات، ئینجا دەبینین چی دەبێت، کەمێک تێدەگەم، بەڵام هێشتا ناتوانم قسەی پێبکەم."
سینەر لە قسەکانی بەردەوام بوو گوتی: "دەمەوێت لەسەر بردنەوەکانم بەردەوام بم، نازناوی ئەم پاڵەوانێتییە بەدەستبهێنم."
26/04/2026