عەلی حەمە ساڵح: شێروان شێروانی 5 ساڵە بە ناڕەو زیندانیکراوە و دۆخی تەندروستیی باش نییە
عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست و کاوە شێخ عەلی، پەرلەمانتار سەردانی، شێروان شیروانیان کرد و ڕایانگەیاند، شێروان شێروانی ماوەی پێنج ساڵە بە ناڕەوا لە زینداندایە و دۆخی تەندروستیی باش نییە.
پێنج زیندانیکردنی ناڕەوا
عەلی حەمە ساڵح و کاوە شێخ عەلی لەبارەی سەردانەکەیان بۆ لای شێروان شێروانی بڵاویانکردەوە، "ماوەی پێنج ساڵە ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بە ناڕەوا لە زیندانەو سێ ساڵی دیکەش ماوەی سزاکەی ماوە".
تەندروستیی باش نییە
ئاماژەیان بەوەکردووە، شێروان شێروانی "حەوت ڕۆژە مانی لە خواردن گرتوەو دۆخی تەندروستیی باش نییە".
داواکارییەکانی شێروان شێروانی
لەبارەی داواکارییەکانی ئەو ڕۆژنامەوانەوە باسی ئەوەیانکردووە، شێروان شێروانی دوو داواکاری هەیە:
یەک: ئەو ماوەی زیندانیکردنەی کە ماوە بۆی بگوازرێتەوە بۆ چاکسازیی سلێمانی.
دوو: مۆڵەتی سەردانیکردنی ماڵەوەی پێبدرێت بەپێی یاسا وەک زیندانیانی دیکە.
داوا دەکەن گوێ لە داخوازییەکانی شێروان شێروانی بگیردرێت
عەلی حەمە ساڵح و کاوە شێخ عەلی باسی ئەوەشیانکردووە، "بەداخەوە ئێستا شێروان شێروانی دۆخی تەندروستیی باش نییە، پێشتریش بە ناڕەوا لە زیندان بووە، داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە گوێ لە داخوازییە یاسایەکانی شێروان شێروانی بگیرێت".
28/04/2026