سلۆڤینیا پەخشکردنی بۆنەی یۆرۆڤیژن ڕەتدەکاتەوە

لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا، حکومەتی سلۆڤینیا، دەزگا و میدیاکانی وڵاتەکەی پابەند کردووە بە قەدەغەکردنی پەخشی بۆنەی موزیکیی یۆرۆڤیژن لە وڵاتەکەدا.

"فیلمێکی لەبارەی فەڵەستین پەخش بکەن"

لە ڕاگەیەندراوێکی نوێ و فەرمییدا، حکومەتی سلۆڤینیا داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاند و میدیا تایبەتەکانی وڵاتەکەی دەکات، پابەند بن بە بایکۆتکردنی بۆنەی موزیکیی یۆرۆڤیژن بۆ ساڵی 2026، لەبری پەخشکردنی بۆنەکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ، داوایان لێ دەکات، فیلمێل لەبارەی فەڵستین پەخش بکەن.

هۆکارەکە ئیسرائیلە

بایکۆتی یۆرۆڤیژن و قەدەغەی پەخشەکەی، پاش پەسەندکردنی بەشداریی ئیسرائیل دێت لە بۆنەکەدا، کە تێکڕای ئەندامان لە ماوەی ڕابردوودا بڕیاریاندا، ئیسرائیل بەشێکی سەرەکیی بێت لە کێبڕکێی بۆنەکە.

هونەرمەند و وڵاتان توڕەن

ئەمەش لەکاتێکدایە، ژمارەیەک لە هونەرمەندان و وڵاتانی جیاوازی ئەورووپا، ڕەتی دەکەنەوە بەشداریی لە بۆنەی ئەمساڵی یۆرۆڤیژن بکەن و ئیسرائیل بە بکوژ تاوانبار دەکەن.