بەشی دووەمی "سێ گەمژەکە" بەرهەمدەهێنرێت
بە فەرمی بەشی دووەمی فیلمی سێ گەمژەکە بەرهەمدەهێنرێت و عامر خانیش هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە.
عامر خان هەواڵەکە پشتڕاستدەکاتەوە
لەدوای چەند مانگێک لە بڵاوبوونەوەی دەنگۆکانی بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی، بۆ یەکەمجار عامر خان، ئەکتەری دیاری هیندی و ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە، لە دوایین چاوپێکەوتنیدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، بەشی دووەم لە بەرهەمهێناندایە.
"چیرۆکەکەی زۆرباشە"
عامر خان لەم بارەیەوە دەڵێت: هێشتا کاری زۆر ماوە لەسەر سیناریۆکە، بەڵام چیرۆکەکەی زۆرباشە، هەمان چیرۆکی بەشی یەکەمی سێ گەمژەکەیە ، بەڵام دوای 10 ساڵ لە ڕووداوەکان.

هەروەها ئەو ئەکتەرە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕۆڵی خۆی وەک فونسوک وانگدو دەبینێتەوە و ئەشڵێت: ئەمە یەکێکە لەو فیلمانەی کە بەم زووانە کاری لەسەر دەکەم و پێموایە چیرۆکێکی جوانی هەیە.
پڕداھاتریین فیلمی ھیندییە
فیلمی سێ گەمژەکە، فیلمێکی هیندییە و لە ساڵی 2009 نمایشکرا، لەلایەن دەرھێنەری بەناوبانگی ھیندی ڕاجکومار ھیرانی کاری دەرھێنانی بۆ کراوە، ھەریەکە لە ئەکتەران عامر خان و کارینا کاپوور ڕۆڵی تیا دەبینن، بە یەکێک لە ھەرە سەرکەوتووترین فیلمەکانی ھیندستان دادەنرێت لەبەر ئەوەی یەکەم فیلم بوو بگاتە ئاستێکی بەرزی داهات و توانی 64 ملیۆن دۆلار بەدەستبھێنێت و تا ئێستاش لەڕیزبەندی پڕداھاتریین فیلمەکانی ھیندستانە و ناویشی چووەتە کتێبی گینسەوە.
02/05/2026