میر ئەسکەندەر نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە
محەمەد بەکر 03/05/2026
گۆرانیبێژی لاو، میر ئەسکەندەر نوێترین بەرهەمی بە ناوی لەبیرچوومەوە بڵاوکردەوە.
"ماوەیەکە کاری لەسەردەکەم"
لەلێدوانێکدا بۆ دێسکی کولتووری کەناڵ8، میر ئەسکەندەر ڕایگەیاند، "ئەم بەرهەمەم نوێیە و ماوەیەکە کاری لەسەر دەکەم".
گۆرانییەکە لە تێکستی مازیار فایەقە
گۆرانییەکە لە تێکستی مازیار فایەقە و ئاوازی شێرڤین موساییە، کاری ڤیدیۆکلیپەکەش لەلایەن ناسر حەیدەرییەوە لە شاری سلێمانی ئەنجامدراوە.

میر ئەسکەندەر خاوەنی دوو گۆرانییە، کە یەکەم گۆرانی بەناوی دڵنیابە بوو، لەلایەن هەردی سەلامییەوە کاری ئاوازدانانی بۆ کراوە و هۆنراوەی مازیار فایەقە، خۆی کارە موزیکییەکانی بۆ بەرهەمەکەی کردبوو.
محەمەد بەکر
03/05/2026