عەلى زەیدى و بافڵ جەلال تاڵەبانى کۆبوونەوە

کەناڵ8 02/05/2026
کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی زەیدی
کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی زەیدی

عەلی زەیدی لە دوای گەیشتنی بە شاری سلێمانی ڕۆیشت و بۆ دەباشان و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیتشمانیی کوردستان کۆبوویەوە.

سەردانی عەلی زەیدی بۆ سلێمانی

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، سەردانی سلێمانیی کرد و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانى و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و خالید شوانى ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى پێشوازیى لێکرا.

کۆبوونەوە لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی

عەلی زەیدی، دوای پێشوازیکردنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی، سەردانی دەباشانی کرد و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوویەوە.

سەردانی لایەنەکان و کۆبوونەوەی هاوبەش

لە دوای کۆبوونەوەکەی دەباشان، عەلی زەیدی سەردانی نەوەی نوێی و ڕەوتی هەڵوێست و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد و لەگەڵیان کۆبوویەوە.

کەناڵ8

02/05/2026