گواستنەوەی عێراق: 100 گەشتی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی حاجییان ئەنجام دەدرێت

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، بە 100 گەشتی ئاسمانی حاجییان دەگوازرێنەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، بە 100 گەشتی ئاسمانی حاجییان دەگوازرێنەوە

ئامادەکارییەکان و ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بۆ گواستنەوەی حاجییان 100 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت و 17 ڕۆژ دەخایێنێت و گوتەبێژی حەج و عومرەی هەریمی کوردستان دەڵێت، لە حەوتی مانگەوە گواستنەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

فڕۆکەخانە جیاوازەکان و کاتی گەشتەکان

مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە دوێنێوە یەکەمین گەشتی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی حاجیان لە فڕۆکەخانەی بەغداد، نەجەف و بەسڕە دەستیپێکردووە و گەشتەکانیش ئاڕاستەیان بەرەو شاری مەدینە و جەددە دەبێت.

دەستپێکردنی گەشتەکانی هەرێمی کوردستان و گۆڕینی شێوازی گواستنەوە

هاوکات کاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومرەی هەریمی کوردستان بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، حاجییانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان پێنج هەزار و 120 حاجییە، لە 7ـی مانگەوە گەشت دەکەن و دەشڵێت، ڕۆژانە بە یەک یاخود دوو گەشت حاجییانی هەرێمی کوردستان بەڕێ دەکرێن و لەماوەی 10 ڕۆژدا سەرجەم حاجییان دەگەیێنرێتە مەدینە و جەددە.

پلانی جێگرەوەیان هەیە

کاروان ستوونی باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا بڕیار وایە بە فڕۆکە حاجییان بگەڕێنرێنەوە، بەڵام بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراوە ئەوا پلانی جێگرەوەیان هەیە.

ڕێنمایی بۆ باشترین خزمەتگوزاری

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، گواستنەوەی حاجییان تاوەکو 17 مانگ بەردەوامی دەبێت و لە ڕۆژێکدا لە فڕۆکەخانە جیاوازەکان چوار گەشت ئەنجام دەدەن و دەکرێت بگاتە پێنج بۆ حەوت گەشت.  مەیسەم سافی دەڵێت، گەشتەکان بەگوێرەی ژمارەی زۆری حاجییانە، لە وەزارەت و هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە ڕێنمایی دراوە بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاریی پێشکەشی حاجیان بکرێت.

پلانی گۆڕینی گەشتەکان

پێشتر بڕیاربوو حاجییان بە پاس گەشتبکەن تاوەکو عەرعەر لە وڵاتى سعودیە و پاشان لەوێوە بەفڕۆکە بچنە فڕۆکەخانەى جەددە، بەڵام بەهۆى سەقامگیریى دۆخى ناوچەکەوە بڕیاردراوە حاجییان بە فڕۆکە گەشت بکەن.