نازناوی مەدرید لە نێوان سینەر و زڤێریڤ یەکلایی دەبێتەوە

کراوەی مەدرید لەسەر ئاستی خانمان یەکلایی بووەوە، کاتێک مارتا کۆستیوکی ئۆکراینی توانی لە میرا ئاندریڤای ڕووسی بباتەوە و نازناوەکەی بەرزکردەوە.

ئەمڕۆ کراوەی مەدرید لەسەر ئاستی پیاوان یەکلایی دەبێتەوە.

ژمارە یەک و سیێەمی ڕیزبەندیی

یانیک سینەری یەکەمی جیهان و ئەلێکساندەر زڤێریڤی سێیەمی جیهان لە کاتژمێر 18:00ـی ئەمڕۆ یەکشەممە لە یاریی کۆتایی کراوەی مەدرید بەیەک دەگەن.

یانیک سینەری ئیتاڵی لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی پێشکەشکردووە، نازناوەکانی کراوەی مۆنتی کارلۆ، ئیندیان وێڵز و مەیامی بردەوە، بەمەش پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی لە کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی سەندەوە.

سینەر و زڤێریڤ تاوەکو ئێستا، 13 جار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، سینەر نۆ بردنەوە و زڤێریڤیش 4 بردنەوەی مسۆگەر کردووە.