سینەر پادشای ئیسپانیایە

یانیک سینەری ئیتاڵی، لە ئاستە بەرزەکەی بەردەوامە، توانی بۆ یەکەم جار لە ژیانی وەرزشی خۆیدا، نازناوی  کراوەی مەدرید بۆ تێنسی سەرزەوی بەدەستبهێنێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ یانیک سینەری ئیتاڵی لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی مەدرید بۆ تێنسی سەرزەوی، ڕووبەڕووی ئەلێکساندەر زڤێریڤی ئەڵمانی بووەوە، توانی بە ئاستێکی بەرز و تەنها لە ماوەی ٥٧ خولەکدا بە دوو کۆمەڵەی ٦-١ / ٦-٢ شکستی بە ڕکابەرە ئەڵمانییەکەی بهێنێت، بۆ جاری یەکەم لە کاروانی وەرزشیدا خۆیدا بووە براوەی پەڵەوانێتییەکە، نازناوەکەی بەدەستهێنا.

دوای تەواو بوونی یارییەکە سینەر گوتی: "ساشا، هیوای باشترینت بۆ دەخوازم لەم وەرزە، دەزانم ئەمڕۆ باشترین ڕۆژت نەبوو، ئەم دەستکەوتانە بۆ من هەموو شتێکە، کاتێک هەبوو کە گومانم لا دروست ببوو، بەڵام سوپاس بۆ خودا بڕوای تەواوە تیم بەخۆم هەبوو، دەمزانی ڕۆژێک دێت ئەم نازناوە بەدەستدەهێنم."

سینەر و زڤێریڤ تاوەکو ئێستا، 14 جار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، سینەر 10 بردنەوە و زڤێریڤیش 4 بردنەوەی مسۆگەر کردووە.