بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بۆکان هەورامی نوێترین بەرهەمی بڵاودەکاتەوە.

چوارشەممە بڵاودەبێتەوە

بۆکان هەورامی لە بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەری خۆی کردووە و نووسیویەتی: "نوێترین بەرهەمم چوارشەممە کاتژمێر چواری ئێوارە لە یوتیوبی بۆکان هەورامی بڵاودەبێتەوە".

بۆكان هەورامی، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان، خەڵکی ناوچەی هەورامانە، لەگەڵ ئەوەی خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەتی خۆیەتی، گۆرانیی هونەرمەندە ناودارەكانیش دەڵێتەوە و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.