عەبدوڵا زەیدی: هەفتەی داهاتوو دەنگ بە کابینەکەی زەیدی دەدرێت
عەبدوڵا زەیدی، بەرپرس لە ڕەوتی حیکمە ئاشکرای دەکات، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ بە کابینە وەزارییەکەی عەلی زەیدی دەدات، دەشڵێت، تاوەکو ئێستا ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی نیوەی پۆستە وەزارییەکان کراوە.
سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر کابینەی زەیدی دەدرێت
عەبدوڵا زەیدی، بە کەناڵ8ـى گوت "ڕۆژی شەممە یان یەکشەممەی داهاتوو، ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر کابینەی و کارنامەی حکومەتی داهاتوو دەدات".
نیوەی وەزارەتەکان ڕێککەوتنی لەسەر کراوە
گوتیشی "ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی نیوەی وەزارەتەکان کراوە، گفتوگۆ لەسەر شێواز و خاڵبەندی وەزارەتەکانی دیکە بەردەوامە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو وەزارەتانەش یەکلایی دەکرێنەوە".
گفتوگۆ لەسەر هەندێک وەزارەتی دیکە بەردەوامن
عەبدوڵا زەیدی، بەرپرس لە ڕەوتی حیکمە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی " بۆچوونم وایە ڕۆژی شەممە یان یەکشەممەی داهاتوو، واتا بەشێوەیەکی گشتیی سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ بە کابینەی نوێی حکومەت و کارنامەی حکومەتی نوی دەدات، ڕێککەوتنی سەرەتایی لەسەر هەندێک لە وەزارەتەکان کراوە، بەڵام گفتوگۆکان لەسەر هەندێک وەزارەتی دیکە بەردەوامن، تاوەکو ئێستا ئاستیی نوێنەرایەتی و خاڵەکانی ئەو وەزارەتانە و بە چ لایەنێک دەدرێن یەکلایی نەکراونەتەوە، پشتیوان بەخودا ئەو پۆستە وەزارییانەش یەکلایی دەکرێنەوە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا، تاوەکو ئێستا ڕێککەوتن لەسەر زیاتر لە نیوەی پۆستە وەزارییەکان کراوە و یەکلایی کراونەتەوە"
04/05/2026