ترەیلەرێکی نوێی فیلمی The Odyssey بڵاوکرایەوە
ترەیلەرێکی نوێی فیلمی The Odyssey بڵاوکرایەوە، کە فیلمێکی نوێی دەرهێنەری بەناوبانگ، کریستۆفەر نۆلانە.
چەندین ئەکتەری دیار ڕۆڵی تێدا دەگێڕن
فیلمەکە لەسەر بنەمای ئەدەبیاتی یۆنانی "ئۆدیسێ" نووسراوە و هەریەک لە مات دەیمن، ئان هاسەوەی، تۆم هۆڵاند، ڕۆبێرت پاتینسن، جۆن بێرنسال، چارلیز سیرۆن، زێندایا و چەندین ئەکتەری دیکە ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.

17ـی تەمموز نمایشدەکرێت
فیلمی The Odyssey وەک یەکێک لە چاوەڕوانکراوترین فیلمەکانی ساڵی 2026 دانراوە، نەک تەنها بەهۆی کاستی فیلمەکەوە بەڵکو بەهۆی ئەوەی فیلمێکی کریستۆفەر نۆلانە، بە دەرهێنانی فیلمەکانی The Dark Knight، The Prestige، Inception، Interstellar، Dunkirk و فیلمی ئۆپنهایمەر ناسراوە، بڕیارە ئەم فیلمە نوێیەشی لە 17ـی مانگی تەمموزی ئەمساڵدا لە سینەماکانی جیهان نمایش بکرێت.

چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ نمایشکردنی ئەم فیلمە لە ڕۆژانی دواتریدا، چەندین فیلمی دیار و چاوەڕوانکراو نمایشبکرێن، کە ئەوانیش فیلمەکانی Toy Story 5 ، Spider-Man: Brand New Day ، Moana و چەندین فیلمی دیکەش.
06/05/2026