لە سلێمانی هەڵمەتی نەمام ڕواندن دەستیپێکرد
رۆز سەڵاح 05/05/2026
ڕواندنی نەمام لە هەواری شار
لە دوای هەڵمەتی بیپارێزەى کەناڵ8 کە تایبەتە بە پاراستنی ژینگە و سروشتی هەرێمی کوردستان، خوێندنگەکانى سلێمانى بە ڕواندنى نەمام بەشداریان لە کەمپەینەکەدا کرد و لەو چوارچێوەیەدا خوێندنگەى تاڤگەی بنەڕەتی لە ناو پارکی هەواری شار نزیکەی 50 نەمامى ڕواند.

سنەوبەر و قەزوان ڕوێندراون
لە هەڵمەتەکەدا نەمامەکانی سنەوبەر و قەزوان ڕوێندراون کە توانای بەرگەگرتنیان لەگەڵ خاک و کەشی کوردستان هەیە.

نەمامەکان لەلایەن دایک و باوکانەوە دابینکراون
نەمامەکان بە خۆوستانە لەلایەن دایک و باوکى خوێندکارانەوە دابینکراون و ناوی خوێندکارەکانیش لەسەر نەمامەکان دەنووسرێت وەک هاندانێک بۆ پاراستن و ئاگاداربوونیان لە داهاتوودا.



رۆز سەڵاح
05/05/2026