د.ڕەهێڵ فەرەیدون: سیستمی خۆبەخشی هەڵەیە و نادادی لە دامەزراندنی کەرتی تەندروستی هەیە

دکتۆر رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی
دکتۆر رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی

د. رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، " سیستمی خۆبەخشی هەڵەیە و ناچارییە و نادادی لە دامەزراندنی کەرتی تەندروستی هەیە و گوتیشی، "لەهەولێر کردنی نەخۆشخانە حکومییەکان بە تایبەت لە زیادبوندایە و نووسراوەکانی وەزارەتی تەندروستی نهێنین و بەدەست منیش ناگەن" و لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی گوتی، "بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی کێشەی دەرمان چارەسەرکراوە".

بڕیاری سیستمی خۆبەخشی بڕیاڕێکی هەڵەیە

د.رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی بەکەناڵ8ـی ڕاگەیاند ، " بەهۆی کەمبوونەوەی کارمەند و پەرستار لە نەخۆشخانەکان و دانەمەزراندنی دەرچووی نوێ بڕیاری سیستەمی خۆبەخشی دراوە کە بڕیارێکی هەڵە و ناچارییە، بەڵام بە نادادی و بە نووسراوی نهێنی دەرچووی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک دادەمەزرێنن".

جارێکی دیکە نووسراوی دامەزراندن بۆ وەزارەت دەنێرنەوە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی گوتیشی ، "جارێکی دیکە نووسراو بۆ دامەزراندنی پەرستار و کارمەندی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەکانی پاریزگای هەڵەبجە و دەڤەری ڕاپەڕین و قەزای سۆران و کۆیە بۆ وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیران دەکەین ".

"نووسراوەکانی وەزارەتی تەندروستی نهێنین و بەدەست منیش ناگەن"

رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزیرى تەندروستی حکومەتى هەرێمى کوردستان، سەبارەت بە پێدانی  نەخۆشخانەیەکی حکومی بە کەرتی تایبەت بە کەناڵ8ـی راگەیاند "زۆر کات نووسراوەکانی وەزارەتی تەندروستی نهێنین

بە پاساوی جۆارجۆر نەخۆشخانە حکومییەکان دەدرێن بە کەرتی تایبەت

ئەو وەک بریکاری وەزارەت نووسراوەکانى بەدەست ناگات، گوتیشی، "ئاگادار نیم لە ژێر ناوی کۆن یان بچووکیی نەخۆشخانەکان یان دروستکردنی باڵەخانەیەکی نوێ نەخۆشخانە حکومییەکان دەدرێن بە کەرتی تایبەت و وەبەرهێن ".

"بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی نهێنین و ئاگامان لێیان نییە"

بریکاری وەزارەتی تەندروستی وتیشی " سەبارەت بە وردەکارییەکان ئەوە بە بڕیارێکی تایبەت و نهێنی دەکرێن نەک من بەشێکی زۆری وەزارەت گەر بڵێین ئاگامان لێی بووە  خوا ئەمان گرێت".   

"بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی کێشەی دەرمان چارەسەرکراوە"

پرسی کەمى و کێشەى دەرمان لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتییەکانى تەندرووستیى سلێمانى لەلایەن قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان چارەسەرکراوە و ئێستا ئەو کێشەیە بوونى نەماوە و لەوبارەیەوە دکتۆر رەهێڵ، فەرەیدوون، بەکەناڵ8ـى ڕاگەیاند، کێشەی کەمیی دەرمان و چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی "بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی چارەسەر کراوە".

بە کاش پارە بۆ بەڕێوەبەراەیتیی تەندروستیی سلێمانی دابین دەکرێت

دکتۆر رەهێڵ، فەرەیدوون وتیشی، بۆ چارەسەری کێشەی کەمی دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێوستمان بە نەختیە بوو بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی سێ مانگ جارێک لەڕێی بانکی هەرێمەوە بە کاش پارەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دابین دەکرێت و ئێستا هیچ گرفتێک نییە.