یاریزانانی تێنس هەڕەشەی بایکۆتی کراوەی ڕۆلاند گارۆس دەکەن
یاریزانانی تێنسی سەرزەوی هەڕەشەی بایکۆتی کراوەی ڕۆلاند گارۆس دەکەن، ئەمەش لەبەر ئەو نرخەی بۆ یاریزانانی پاڵەوانێتییەکە دانراوە، چونکە پێیان وایە یاریزانان دەبێت لەوە زیاتر وەربگرن.
ئێمەی یاریزانان شایەنی لەوە زیاترین
پاڵەوانێتی کراوەی رۆلاند گارۆس یان کراوەی فەڕەنسا، یەکێکە لە نازناوەکانی گراند سلام، ئەمساڵ پێش دەستپێکی پالەوانێتییەکە بەشێکلە یاریزانە گەورەکانی تێنس هەڕەشە دەکەن کە بایکۆتی بکەن، ئەمەش لەبەر کەمکردنەوەی ئەو پارەیەی کە تەرخان کراوە.
ڕێکخەرانی ڕۆلاند گارۆس ڕایانگەیاند کە پارەی تەرخانکراو بۆ پاڵەوانێتییەکە بەڕێژەی ٪10 زیادی کردووە، کە بە کۆی گشتی 72.1 ملیۆن دۆلارە، واتە بڕی 6.2 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە لە چاو وەرزی ڕابردوو، بەڵام ئەو بەشەی کە خانمان و پیاوان لە قۆناغە جیاوازەکان وەری دەگرن زیادی نەکردووە، بەتایبەت لە پاڵەوانێتییەکانی دیکەی گراند سلام وەکو ویمبڵدۆن، ئوستراڵیا و ئەمریکا زیادی کردووە، وەرزی ڕابردوو کراوەی ئەمریکا بەشی خانمان و پیاوانی براوەی نازناوەکەی وەکو یەک لێکرد، هەر لەبەر ئەمەش نرخی رۆلاند گارۆس گلەیی یاریزانانی وەکو ئارینا سابالێنکا، کۆکۆ گۆوف و یانیک سینەری بەدوای خۆیدا هێنا.
ئارینا سابالێنکا، خانمە یاریزانی تێنس و یەکەمی ریزبەندی جیهان گوتی:
جیاوازییەکانی زۆر هەیە لەو برە پارەیەی کە خانمان وەری دەگرن لە پاڵەوانێتییەکان، ئەمە خۆی لە خۆیدا هەڵەیە، جا بەتایبەت گەر پاڵەوانێتییەک مافی خۆمان نەداتێ ئەوە هەر تەواو هەڵەیە و ناهەقییە، لەبەر ئەوە ئەگەر پێویست بکات مافی خۆمانە بایکۆت بکەین.
ئارینا سابالێنکا
کراوەی رۆلاند گارۆس، لە 18ـی ئەم مانگە دەستپێدەکات و تاوەکو 7ـی مانگی 6 بەردەوام دەبێت.

06/05/2026