بەرەو هەنگاوێکی مێژوویی بۆ وەرزشیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان
هەرێز جەمال 06/05/2026
کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ڕۆژ بە مەبەستی تاوتوێکردن و ئامادەکارییەکان بۆ پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی بەڕێوە چوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا، تیشک خرایە سەر ڕێکارە پێویستەکان بۆ دانانی بەردی بناغەی ئەکادیمیای نیشانشکاندنی پاراڵمپی کوردستان، ئەم ئەکادیمیایە دەبێتە یەکەمین ناوەندی لەو شێوەیە لە ناوچەکەدا، کە ئامانجی پێگەیاندنی بەهرەمەندان و نیشانشکێنانی خاوەن پێداویستی تایبەتە بۆ گەیشتن بە ئاستی نێودەوڵەتی و بەشداری لە پاڵەوانێتییە جیهانییەکاندا.
یانەى رۆژ، کە تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بارەگاکەى لە شارى سلێمانیە،بەپێى ڕاگەیەندراوى ئەو یانەیە ، داڕشتنی پلانی کار بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە و کراوە و بەمنزیکانە بەردى بناغەى ناوەندەکە دادەنرێت.
هەرێز جەمال
06/05/2026