پارێزەرەکەى: دادگاییکردنى لاهوور شێخ جەنگى بۆ هەفتەى داهاتوو دواخرا

لاهور شێخ جەنگی
لاهور شێخ جەنگی

سەرپەرشتیارى تیمى پارێزەرانى لاهوور شێخ جەنگى، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 7ـى ئایار، پرۆسەى دادبینى لاهوور شێخ جەنگى و بەشێک لە هاوڕێکانى لە دادگاى سلێمانى بەڕێوەچوو و دادگاییکردنەکە بۆ 14ـى ئەم مانگە دواخرا.

ئامادەى دادگاییکردن

بورهان ڕەشید گوڵە، سەرپەرشتیارى تیمى پارێزەرانى لاهوور شێخ جەنگى، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لاهور شێخ جەنگى و پۆڵاد شێخ جەنگى و ژمارەیەک کەسی دیکەش لە دادگاى سلێمانى و لە بەردەم دادوەر ئامادە بوون و کاتژمێرێک و30 خولەک لە هۆڵى دادگا مانەوە.

هۆکارى دواخستنى دادبینییەکە

ڕاشیگەیاند، لە دادگا ڕاپۆرتى ئاسایش خوێنرایەوە گوتەى سکاڵاکارانیش وەرگیرا، پاش خوێندنەوەی پەڕاوەکان، دادگا بڕیاری داوە دانیشتنەکە بۆ 14ـى ئایار دوا بخات، بەڵام نازانن هۆکارى دواخستنى دادبینییەکە چى بووە.

گواستنەوەى دۆسییەکە

دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی و براکەی کە پێشتر لە دادگای ئاسایش بوو، گوازراوەتەوە بۆ دادگای دووی تاوانەکانی سلێمانی.