مانچێستەرسیتى سەرسامى نەشئەت ئەکرەم بوو

نەشئەت ئەکرەم، یاریزانى پێشووى هەڵبژاردەى عێراق دەڵێت" هۆکارى پەیوەندینەکردم بە یانەى مانچێستەرسیتى لە ڕابردوو، یاساکانى وڵاتى بەریتانیا بوو بۆ کارکردن کە دەبوو بە زووى مۆڵەت دەربکەم، هاوکات بەشێکى دیکەى ڕێگرییەکان پۆلێنبەندى عێراق بوو لە فیفا کە لە سەروو 70بوو، بە پێى یاساکانى پرێمەرلیگ دەبوو ئەو یاریزانانەى لەو خولە یاریی دەکەن هەڵبژاردەکانیان خوار پۆلێنبەندى 70بن."

نەشئەت دەشڵێـت" کاتێک لە خولى ئیمارات یارییم دەکرد بەرپرسانى ستیزن زۆر سەرسامم بوون هەر ئەوەش وایکرد گرێبەستم پێشکەش بکەن و داواى گواستنەوەم بکەن.