ئیسپانیا کورسیی پێنجەمی چامپیۆنزلیگی مسۆگەر کرد

2275052970
2275052970

یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕایگەیاند، کە ئیسپانیا کورسییەکی زیادەی بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە ڕایۆ ڤایکانۆ لە قۆناغی پێشکۆتایی کۆنفرانس لیگ سەرکەوتنی بەسەر ستراسبۆرگدا بەدەستهێنا و بەوەش پێش تۆپی پێی ئەڵمانیا کەوتن.

یانەی ڕیاڵ بێتیس کە لە پلەی پێنجەمی لالیگادایە گەورەترین سوودمەندە لە سەرکەوتنی یانەکانی وڵاتی ئیسپانیا لە خولە ئەورووپییەکان و بە ئەگەرێکی زۆرەوە کورسی پێنجەم بەو یانەیە دەدرێت.

بەپێی سیستەمە نوێیەکەی 'یوێفا'، دوو وڵات کە باشترین ئەنجامی بەکۆمەڵیان هەبێت کورسیی زیادەیان پێ دەدرێت، ئینگلتەرا یەکەمی مسۆگەر کردووە و ئیسپانیاش سەرکەوتووە بۆ خانەی دووەم.

لە لایەکی دیکەوە، ئەگەر ئەستۆن ڤێلا ببێتە پاڵەوانی یورۆپا لیگ و لە پلەی پێنجەمی پریمەرلیگ بمێنێتەوە، ئەوا بۆ یەکەمجار پلەی شەشەمی خولەکە (ئێستا بۆرنمۆسە) دەگاتە چامپیۆنزلیگ.

هەروەها بڕیارە لە 27ـی ئایاردا، کریستاڵ پاڵاس و ڕایۆ ڤایکانۆ لە یاریی کۆتایی کۆنفرانس لیگدا ڕووبەڕووی یەکدی ببنەوە بۆ گەیشتن بە یورۆپا لیگی وەرزی داهاتوو.