گرژی و ئاڵۆزی لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی  UFC 328بەرپابوو

کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پاڵەوانێتی Ultimate Fighting Championship لە شاری نیوارک لە ویلایەتی نیوجێرسی بەڕێوەچوو، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوەی ئەستێرەکان گرژییەکی توندی بەخۆوە بینی، کاتێک حەمزە چیمایێڤی چیچانی و شۆن ستریکلانیدی ئەمریکی پێش یارییە چاوەڕوانکراوەکەیان بۆ نازناوی کێشی مامناوەند نزیکبوو لەسەر ستەیج بدەن بەیەکدا و ئازاری یەکدی بدەن.

وردەکاریی ڕووداوەکە

لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی چاوەکان (Face-off)، چیمایێڤ شەقێکی ئاراستەی ستریکلاند کرد، ئەمەش وایکرد هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ جیاکردنەوەیان.

چیمایێڤ وەک هەڵگری پشتوێنی کێشی مامناوەند دەچێتە ئەم یارییەوە، دوای ئەوەی لە مانگی ئابی 2025دا نازناوەکەی لە دریکوس دو پلیسی بردەوە.

چیمایێڤ خاوەنی تۆمارێکی بێ وێنەیە و لە هەر نۆ یاریی خۆیدا لەناو ڕێکخراوی UFC سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

ڕکابەرەکەی کێیە؟

شۆن ستریکلاند کە پێشتر پاڵەوانی ئەم کێشە بووە، بە تۆماری 30 سەرکەوتن و حەوت شکستەوە بەشداریی ئەم یارییە دەکات.

بڕیارە یارییە سەرەکییەکە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی UFC   328  ئەنجام بدرێت.