فەرهاد شامى: پۆستی گوتەبێژی سەربازیی ڕۆژهەڵاتی سووریا درا بە هەسەدە

فەرهاد شامی گوتەبێژی هەسەدە - کەناڵ8
فەرهاد شامی گوتەبێژی هەسەدە - کەناڵ8

گوتەبێژى هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، هلزوار میتانى کراوەتە گوتەبێژى سەربازیی ڕۆژهەڵاتى سووریا لەسەر میلاکی وەزارەتی بەرگری.

هلزوار میتانی کراوەتە بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

فەرهاد شامى، گوتەبێژی هەسەدە دەڵێت، هلزوار میتانى وەک بەرپرسى ڕاگەیاندنى سەربازیی ڕۆژهەڵاتى سووریا لە وەزارەتى بەرگرى دەستبەکاربووە.

یەکگرتنی هەسەدە و وەزارەتی بەرگریی سووریا

بەگوێرەى دوایین ڕێککەوتنى نێوان هەسەدە و حکومەتى دیمەشق، هێزەکانى سووریاى دیموکرات لەگەڵ وەزارەتى بەرگریى ئەو وڵاتە یەکدەگرن و ئەرکیان پاراستنى ناوچەکانى باکوور و ڕۆژهەڵاتى سووریا دەبێت.