هەموو شتێک دەربارەی یارییەکی مانچێستەر سیتی و برێنتفۆرد بزانە.
یارییەکانی هەفتەی 36ی پرێمەرلیگ درێژەیان هەیە، ئەمشەو یانەی مانچێستەر سیتی لەناو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی برێنتفۆرد دەبێتەوە.
بڕیار وایە ئەمشەو کاتژمێر 19:30 یانەی مانچێستەر سیتی لەناو یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی، میوانداری لە یانەی برینتفۆردی بکات، یارییەکە لە میانی یارییەکانی هەفتەی 36ی پرێمەرلیگ بەڕێوەدەچێت.
هەفتەی ڕابردوو مانچێستەر سیتی لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا، بە ئەنجامی سێ گۆڵ لەگەڵ یانەی ئیڤەرتۆن بەرامبەر، دوو خاڵی گرنگیشی لەدەستدا، ئێستا دەبێت بۆ بەدەستهێنای نازناوی پرێمەرلیگ چاوەڕێی دۆڕان یاخود بەرامبەر بوونی ئارسیناڵ بێت.
مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا توانیوێتی نازناوی جامی کاراباو کەپ بەدەستبهێنێت، هەفتەی داهاتووش لە یاریی کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، ڕووبەڕووی یانەی چێڵسی دەبێتەوە، لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ پلەی دووەمی پرێمەرلیگی گرتووە، هەموو هەوڵێک دەدات نازناوەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت.
برینتفۆرد، ئەم وەرزە ئاستیكی زۆر بەرز لە پرێمەرلیگ پێشکەش دەکات، دوای تێپەڕبوونی 35 هەفتە توانیوێتی 51 خاڵ کۆبکاتەوە، هاوکات پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە، چاوی لەوەیە کورسییەکەی ساڵی داهاتووی خولە ئەورووپییەکان بەدەستبهێنێت.
پێکانی یاریزانان
مانچێستەر سیتی بەهۆی پێکانەوە بۆ ئەم یارییە گرنگە لە تواناکانی ڕۆبن دیاز و ڕۆدری بێبەشدەبێت.
لە بەرامبەردا برینتفۆرد بەبێ میلامبۆ و کارڤالۆ ڕووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە
09/05/2026