تێلیگرام لە عێراق دەکەوێتەوە کار

لۆگۆی ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام
لۆگۆی ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، خزمەتگوزارییەکانی تێلیگرام دەستپێدەکاتەوە، دوای ئەوەی کۆمپانیاکە بەڵێنی داوە، ڕەچاوی چەندین تایبەتمەندی وڵاتەکە بکات.

دوای تەواوکردنی ڕێکارە هونەرییەکان

دەستەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، دوای تەواوکردنی ڕێکارە هونەرییەکان لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەوە، دەستبەجێ تێلیگرام لە عێراق دەکەوێتە کار.

پابەندبوون بە مەرج و ڕێنماییەکان

بەگوێرەی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی تێلیگرام، دوای ئەوەدێت کۆمپانیاکە بەڵێنی داوە پابەندی مەرج و ڕێنماییەکانیان بن.

چاودێریکردنی کاری ئەپەکە

دەستەکە جەخت دەکاتەوە، بەردەوام دەبێت لە چاودێری کردنی کاری ئەپەکە، دوای ئەوەی کۆمپانیاکە بەڵێنی جێبەجیکردنی داواکارییەکانی عێراقی داوە.

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دەشڵێت، سەرجەم ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانەی لە عێراق کاردەکەن، پێویستە پابەندی یاسا کارپێکراوەکانی عێراق بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پابەندبوونی ئەو تۆڕانە بە یاساکانی عێراقەوە، لەپێناو بەرژوەندی گشتی و ئاسایشی زانیاریی نیشتمانییە.