شاکیرا گۆرانییەکی نوێ بۆ مۆندیالی ئەمساڵ بڵاودەکاتەوە
محەمەد بەکر 10/05/2026
خانمە هونەرمەندی کۆڵۆمبی، شاکیرا دەگەڕێتەوە و نوێترین گۆرانی خۆی بۆ مۆندیالی ئەمساڵی ئەمریکا بڵاودەکاتەوە.
گۆرانییەکی نوێ بۆ مۆندیال
جارێکی دیکە خانمە هونەرمەند، شاکیرا دەگەڕێتەوە بۆ گۆرانیگووتن لە پاڵەوانێتی جامی جیهانیدا و ئەمجارە بە گۆرانییەکی جیاواز و بە ناونیشانی "دای دای" گۆرانییەکەی بەرهەمهێناوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواوی گۆرانییەکە بڵاوبکاتەوە و ئامادەبێت بۆ دەستپێکی مۆندیالی ئەمساڵ.

لە سێ مۆندیال گۆرانیبێژی سەرەکی بووە
خانمە هونەرمەند شاکیرا لە مۆندیالەکانی 2006 و 2010 و 2014ـدا گۆرانیبێژی سەرەکی بووە لە پاڵەوانێتییەکەدا و گۆرانییەکانی هەمیشە بەشێکی سەرەکی بوون لە پاڵەوانێتییەکە و یەکێکیش لە گۆرانییەکان بە ناوی "واکا واکا" کە بۆ مۆندیالی 2010ـی ئەفریقای باشوور گووتی، زیاتر لە چوار ملیار بینەری هەبووە لە یوتیوبدا.
محەمەد بەکر
10/05/2026