وەرزی نوێی زنجیرەی La Casa de Papel بەرهەمدەهێنرێت

نێتفلێکس تیزەرێکی نوێی زنجیرەی La Casa de Papelـی بڵاوکردەوە وەک ئاماژەیەک بۆ بەرهەمهێنانی وەرزی نوێی زنجیرەکە.

"شۆڕشەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە"

نێتفلێکس بەناونیشانی، "شۆڕشەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە ، جیھانی La Casa de Papel بەردەوامە" ، تیزەرەکەی بڵاوکردووەتەوە ، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری لە نێوان هەوادارانی زنجیرەکەدا دروست کردووە و هەمووان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئاشکراکردنی وردەکاریی بەشی نوێی زنجیرەکەن.

زنجیرەی "La Casa de Papel" یەکێکە لە دیارترین زنجیرەکانی ناو تۆڕی نێتفلێکس کە زنجیرەیەکی ئیسپانییە، چیرۆکەکەی باس لە گروپێک دەکات کە لەلایەن پیاوێک بە ناوی "پڕۆفیسۆر" سەرکردایەتی دەکرێن، ئەو پلان بۆ ئەنجامدانی گەورەترین پڕۆسەی دزی لە مێژووی ئیسپانیادا، یەکێکە لەو زنجیرانەی خاوەنی زۆرترین بینەرە لە تۆڕی نێتفلێکسدا.

وەزری دووەمی بەرلینیش پەخشدەکرێت

ڕاگەیاندنی ئەم زنجیرە نوێیەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە فەرمی وەرزی دووەمی زنجیرەی بەرلین پەخشبکرێت، کە بەرلین یەکێکە لە کارەکتەرە سەرەکییەکانی زنجیرەی تاڵانی پارە و پێشتر وەرزێک بۆ زنجیرەکەی پەخشکراوە.