لە چیاکانی حەمرین و دیالە دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک کەلوپەلی چەکدارانی داعشدا

دیمەنی بەشێک لەو کەلوپەل و چەکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە
دیمەنی بەشێک لەو کەلوپەل و چەکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە

لەنێوان سنووری چیاکانی حەمرین و دیالە، دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستی گرت بەسەر ژمارەیەک کەلوپەلی شانە نووستووەکانی داعشدا.

دەستگرتن بەسەر چەند جۆر کەلوپەلی سەربازی و تەقەمەنی

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دژەتیرۆری عێراق، لە دوو ئۆپراسیۆنی جیادا و بەگوێرەی زانیاریی هەواڵگری و بەدواداچوونی مەیدانی، دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک کەلوپەل و بڕێکی زۆر چەکی چەکدارانی داعش لە جۆرەکانی ئاڕ پی جی و هاوەن و گولە تۆپ و تەقەمەنیی دیکە.

شوێنی جوگرافی دەستبەسەراگرتنی چەک و تەقەمەنییەکان

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو چەک و کەلوپەلانەی چەکدارانی داعش لەنێوان زنجیرە چیاکانی حەمرین و سنووری جیاکەرەوەی نێوان پارێزگای سەڵاحەدین و کەرکووک دەستی بەسەرداگیراوە.

پێشتر و چەندینجار بە هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، ئۆپراسیۆنی هاوبەش ئەنجامدراوە.