ریاڵ مەدرید سەرەخۆشى لە فلیک دەکات

بە هۆی کۆچی دوای باوکی هانسی فلیکی ڕا‌هێنەری بەرشلۆنەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرەخۆشی لە یانەی بەرشلۆنە دەکات.

یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لە ڕێگەى ڕاگەیەندراوێکەوە، دڵتەنگی خۆیان بۆ کۆچی دوای باوکی هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە دەربڕی، سەرەخۆشیان لە کەسوکاری ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە کرد.

لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "یانەی ڕیاڵ مەدرید، سەرۆک و دەستەی کارگێڕییەکەی، پرسە و سەرەخۆشی و خەمباریی قووڵی خۆیان بۆ کۆچی دوایی باوکی هانسی فلیک، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ڕادەگەیەنن. ڕیاڵ مەدرید سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆی ئاراستەی خێزان و تەواوی کەسوکار و ئازیزانیان دەکات و هیوای ئاسوودەیی بۆ کۆچکردوو دەخوازین."

ئەم بەیانییە باوکی هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە کۆچی دوای کرد، ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە لە ژووی خۆگۆڕین هەواڵەکەی بە یاریزانەکانی ڕاگەیاندووە.