ڕیاڵ مەدرید خۆی نوێدەکاتەوە
بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، پلانێکی تایبەتیان بۆ گواستنەوەی هاوینە داناوە، دەیانەوێت بە فرۆشتنی دوو یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەیان، ئەستێرەیەکی بەتوانا بگوازنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی زە ئەتلەتیک، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیانەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا لە نێوان چوامینی، کاماڤینگا و دانی سیبایۆس دەستبەرداری دوو یاریزان بن، بە پارەی فرۆشتنی ئەو دوو یاریزانە، یاریزانێکی بەتوانا بۆ هێڵی ناوەڕاست بگوازنەوە.
ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکردووە، ماوەیەکی زۆرە بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید، لە نزیکەوە چاودێری ئاستی ئێنزۆ فێرناندێزی ناوەڕاستکاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەکەن، دەیانەوێت وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە بۆ ڕیزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام بەرزی نرخی یاریزانەکە دەبێتە ڕێگر لە بەردەم ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە، بۆیە ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە فرۆشتنی دوو یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەی، پارەی گواستنەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دابین بکات.
هاوکات ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە گەڕانەوەی نیکۆ پاز لە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی و گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێز جارێکی دیکە هێڵی ناوەندی یانەکەی نوێبکاتەوە، وەرزی داهاتوو ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەکان بکات.
11/05/2026