نازدار نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە

خانمە هونەرمەند، نازدار جزیری، نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناوی "دونیا بوو بەهار" بڵاوکردەوە.

گۆرانییەکی محەممەد شێخۆیە

خانمە هونەرمەندەکە گۆرانییەکەی لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەشدەکات، بەرهەمەکە گۆرانییەکی محەممەد شێخۆ، هونەرمەندی ناسراوی کوردە، کە لە ئاوازی خۆیەتی و تێکستی محەممەد شەریف بەرزنجییە و لەلایەن محەممەد بامەڕنی کاری موزیکی بۆ کراوە.

نازدار له‌ ساڵ 1987 له‌ جزیره‌ی بۆتان له‌ باکووری کوردستان له‌ دایکبووە، لە‌ تەمەنی شه‌ش ساڵی لەگەڵ خێزانەکەی کوردستانی بەجێهێشتووە و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێبوون، لە زانکۆی ئەڵمانیا بەشی دەروونناسی تەواو کردووە، ھەر لە منداڵییەوە بە پاڵپشتی باوکی (وەلیێ بۆتی) دەکەوێتە ژێر کاریگەری فۆلکلۆری کوردی و دێتە ناو بواری دەنگبێژییەوە و خاوەنی چەندین بەرهەم و کلیپی تایبەت بە خۆیەتی.