دوالیپا سکاڵای یاسایی لەسەر سامسۆنگ تۆماردەکات
ئەستێرەی موزیکی بەریتانی، دوالیپا، سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمپانیای سامسۆنگ تۆمارکردووە و داوای 15 ملیۆن دۆلاریش لە کۆمپانیاکە دەکات.
"وێنەکەمیان بەکارهێناوە"
دوالیپا لەبارەی سکاڵاکەیەوە دەڵێت، "بەبێ ئاگاداری و مۆڵەتی خۆم وێنەم لەسەر پاکەتی تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ دانراوە و ڕیکلامیان بۆ کردووە".

بەپێی زانیارییەکان، سامسۆنگ بە شێوەیەکی ئاشکرا وێنەی دوالیپای بەبێ ڕەزامەندی خۆی لەسەر مۆدێلە تەلەفزیۆنییەکان کە لە ئەمریکا دەفرۆشرێن بەکارهێناوە.
تۆمەتەکان ڕەتدەکرێنەوە
لای خۆشیەوە سامسۆنگ ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و بە ماڵپەڕی "بی بی سی" ڕاگەیاندووە کە وێنەکە لەلایەن لایەنی سێیەمەوە بەکارهێنراوە، واتە ئەو شوێنەی کە تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ دەفرۆشێت، بە مانایەکی تر ئەو پێشانگەیەی کە تەلەفزیۆنییەکانی سامسۆنگی فرۆشتووە وێنەی دوالیپای بەکارهێناوە و سامسۆنگیش ئاگای لێ نییە.

"بەدواداچوونی تایبەت دەکەین"
سامسۆنگ لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵیت: ڕێزێکی زۆرمان بۆ خاتوو لیپا هەیە، ئێمە بەدواداچوونی تایبەتمان کردووە و چارەسەری گونجاویش دەدۆزرێتەوە بۆ ئەم کێشەیە.
13/05/2026